بار هەر لەسەر پشتی کەرێیە.
کەر ئاژەڵێکی چوارپێیە لە مێژوویەکی دێرینەوە، کورد بۆ باربردن و گواستنەوە بەکاری هێناوە، بار: مەبەست لە کاڵا یان شتومەکە کە دەخرێتە سەر پشتی کەر، واتە: بار هەر بە کەر گوازراوەتەوە، ئەو مرۆڤانەی کەریان هەبووە خۆیان بە کۆڵ نەیانبردووە، مەبەست لە مرۆڤە، چ پیشەیەک بزانێت، هەر ئەوە ئەنجام دەدات. [1]