بەبێ جەباری، پەلک بەرنابێتەوە لە داری.
جەباری: جۆرێک کەتیرەیە لە ناوچە چیاییەکان، لە دەوەنی گوێنی بەرهەم دێت، یان هەندێک دار بە سرووشت کەتیرەی هەیە، کاتێک کەتیرە لە دار بەردەبێتەوە، لەگەڵ خۆیدا هەندێک لە گەڵاکانیش دەوەرێنێت، مەبەست لەوەیە هیچ ڕووداوێک نییە لە کۆمەڵگەدا کاریگەریی باش یان خراپ جێنەهێڵێت. [1]