مەلا مەلاییت بنێ وەتاقۆ، بنیشە وەلای گەرمە مەزاقۆ.
مەلا پیاوی ئایینی موسوڵمان، تاق: بەو کەلێنە دەوترێت کە لە دیواری خانوودا جێدەهێڵرێت، ڕۆژانە هەندێک پێداویستی بەردەستی تێدا دادەنرێت. واتە: مەلا مێزەری مەلایەتیت بخەرە ناو تاقەوە با کەمێک قسەی خۆشی بکەین. مەبەست لەوەیە مرۆڤ هەرچەندە خوێنەوار و خواپەرست بێت، جارجار دەبێت بۆ پێکەنین و کرانەوەی دڵ گاڵتە و گەمەی هەبێت، بە ڕەنگێک کە پەردەی ئەدەب نەدڕێت. [1]