مەڵێ پشتم کووڕە، بەکار چوویت ماڵت زۆرە.
کووڕ: بۆ کەسایەتییەک بەکاردێت کە بەهۆی تەمەن یان ماندووبوونی ژیانەوە، پشتی کەمێک چەمابێتەوە، ئەو کەسانەی کە زۆر ماندوودەبن، لە پیرییدا پشتیان دەچەمێت. بۆ کەسێکی بەتەمەن و بەساڵاچوو بەکاردێت کە لە ژیانیدا کاری زۆر کردبێت و زەحمەت و مەینەتی دنیای زۆر بینیبێت. [1]