مەلایەتی چەند ئاسانە، ئینسانیبوون چەند گرانە.
مەلا: مەبەست لە پیاوی ئایینی موسوڵمانە. ئینسان: مرۆڤ. واتە: هەموو کەسێک دەتوانێت بخوێنێت و بەهۆی خوێندەوارییەکەیەوە پێگەیەکی بەرز بەدەست بهێنیت، بەڵام مەرج نییە مرۆڤدۆست بێت. مەبەست لەوەیە ئاسانە ببیتە کەسێکی ناودار بەڵام گرانە ببیتە مرۆڤێک کە مرۆڤبوون بزانێت چییە. [1]