ناونیشانی بابەت: سنووری کەسایەتی
ناوی نووسەر: #سەیران بەرزنجی#
مەبەست لە سنووری کەسایەتی ئەو یاسایانە دەگرێتەوە کە پێویستە دابنرێت لە پەیوەندییەکانی نێوان خۆت و کەسی بەرانبەر، یان ئەو ڕێگا و میکانیزمە دەگرێتە بەر تا خەڵکی لەسەر ئەو بنەمایە لەگەڵت ڕەفتار بکەن.
سنووردانانی کەسایەتی کاتێک دێتە ئاراوە کە تۆ پەیوەندییە کۆمەڵایەتی و سۆزدارییەکان درووست بکەیت و تێکەڵی کۆمەڵگە ببیت، زۆر گرنگە سنوورە جیاوازەکانی خۆت بزانیت لەگەڵ خەڵکانی تر، لەسەر ئاستی پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکانیش سنوور جێگای هەستیاری خۆی هەیە هەر دەوڵەتێک سنووری جوگرافى خۆی هەیە، بە شکاندنی ئەو سنوورە دەچێتە قاڵبی دەستدرێژی کردن بۆ سەروەرێتی ئەو دەوڵەتە کەسێتی مرۆڤیش هەر ئاوایە.
=KTML_Bold=جۆرەکانی سنووری کەسایەتی:-=KTML_End=
1-سنووری تایبەتمەندی: تۆ دیاری دەکەیت خەڵکی چی لە تایبەتمەندی تۆ بزانن و دەست تێوەردان بکەن لە حەڕەمی تایبەتیت بۆ نموونە (مووچەکەت، کارەکەت، شێوەی جل لەبەرکردنت..).
2-سنووری هەستەکانت: ئەو مەودایەی کە پێویستە لەنێوان تۆ و کەسانی چواردەورت لە هەست و سۆزت، نموونە ناتەوێت هاوڕێکەت پرسیارت لێ بکات دەربارەی پەیوەندییە سۆزداریەکانت یان دەربارەی جیابوونەوەی باوک و دایکت یان هەر پرسێک کە هەست بزوێن بێت.
3-سنووری جەستەیی: واتا ئەو کەسانە دیاری دەکەیت لە جەستەت نزیک ببنەوە و بێ ویستی خۆت ڕیگا نەدەیت هەموو کەس ئەو مافەی هەبێت.
4-سنووری کۆمەڵایەتی: هاوڕێ و ئەندامانی خێزان و ئەوانەی لەگەڵتن لە سەرکار و پیشەکەت، واتا ڕێگە نەدەیت سنووری کەسایەتیت ببەزێنن شتانێکت لەسەر فەرز بکەن کە ناتەوێت.
=KTML_Bold=چۆن سنوور دادەنێیت؟:=KTML_End=
1-دەبێت بزانیت کە چۆن ئارەزوو دەکەی ڕەفتارت لەگەڵ بکرێت و چ شێوازێکت لەلا پەسەندە.
2-ئەوانەی ناتەوێت ڕەتی کەوە و فێربە بڵی =KTML_Bold=نەخیر=KTML_End=.
3-ئەو سنوورەی دەتەوێت هەردەم لە سەرەتای پەیوەندیەکانت دای بنێ.
4-ڕێز لە کەسایەتی و پێویستییەکانت بگرە و خۆتت خۆش بوویت تا بەرانبەریش ڕێزی بگرێت.
5-دڵی هیچ کەسێک ڕازی مەکە لەسەر ئەرکی دڵی خۆت، ئەو داواکارییەی لێت دەکرێت گەر لە توانای تۆ زیاترە بێ دوودڵی بڵێ =KTML_Bold=ناتوانم ببورە=KTML_End=، ڕازیکردنی مرۆڤەکان ئامانجێکی بەدی نەهێنراوە.
6-لە کۆبوونەوە خێزانیەکان جنێو و سووکایەتی قبووڵ مەکە بەناوی گاڵتەوە، ڕێگە مەدە ببێتە جەو خۆشکەری کەسانی تر.
=KTML_Bold=دانانی سنووری کەسێتی واتای گۆشەگیربوونت نییە، بەڵکوو بۆ باشترکردنی ژیان و پەیوەندیەکانتە، هاوسەنگی بکە لە توانای خۆت و داواکاریەکانی خەڵک.=KTML_End= [1]