ناونیشانی بابەت: دابەزینی پەستانی خوێن لە ماوەی دووگیانی
ناوی نووسەر: د. #کەژان کاوە تەها#
زۆرجار خانمان پرسیاری ئەوە دەکەن کە ئایا دابەزینی پەستانی خوێن ئاساییە لە کاتی دووگیانی؟
دابەزینی پەستانی خوێن بە یەکێک لە گۆڕانکارییە ئاسایی و فسیۆلۆجییەکان دادەنرێت لە ماوەی دووگیانی و زۆربەی جار ئاساییە، هۆکارەکانی:
-بەرزبوونەوەی هۆرمۆنی پرۆجیسترۆن کە دەبێتە هۆی فراوانبوونی بۆرییەکانی خوێن و لە ئەنجامی ئەمەشدا پەستانی خوێن کەم دەکات.
-لە سەرەتای دووگیانیدا دڵ تێکەڵهاتن یان ڕشانەوە و کەمبوونەوەی ئارەزووی خواردن یەکێکترە لە هۆکارەکان.
-گەشەکردنی کۆرپە.
=KTML_Bold=پێویستە چی بکرێت؟=KTML_End=
-باشتر وایە ڕاوێژ بە پزیشکەکەت بکەیت و پشکنینی پێویست ئەنجام بدرێت بۆت بۆ ئەوەی دڵنیابیت لەوەی هیچ کێشەیەکی تەندرووستیت نییە وەکوو نەخۆشی دڵ، کوێرەڕژێنەکان یان خوێنبەربوون …هتد.
-شلەمەنی و ئاو زۆر بخۆرەوە.
-زووزوو ژەمی بچوک بخۆ.
-لەناکاو هەڵمەستە کاتێک پاڵکەوتبیت یان دانیشتبیت.
-بۆ ماوەیەکی زۆر بەپێوە مەوەستە. [1]