مەنجەڵ دەڵێت: بنم زێڕینە، ئەسکوێ دەڵێت: ئەمن لە کوێ بووم.
مەنجەڵ؛ دەفرێکی قوڵی مسی لێودارە، چێشتی تێدا لێدەنرێت. ئەسکوێ: کەوگیر، کەوچکێکی گەورەی دەم زلی کلک درێژە، شلەی لە مەنجەڵ پێتێدەکرێت (فەرهەنگی خاڵ)، مەبەست لەوەیە کە زۆر جار سەرکەوتنی مرۆڤەکان تەنیا ئازایەتی خۆیان نییە، بەڵکوو خەڵکانی تری لە پشتەوەیە. [1]