مردن برا گەورەیە لە هیچ کەس شەرمێ ناکات.
مردن واتە: لەکارکەوتن و کۆتایی هاتن بە ئەندامانی جەستە، هەموو کەسێک لە هەر چینێکی کۆمەڵایەتی بێت، هەژار یان دەوڵەمەند بێت، ڕۆژێک دێت دەمرێت و کۆتایی پێدێت، واتە: مردن یەخەی هەموو کەسێک دەگرێت و مرۆڤ لە ئاستیدا بێدەسەڵاتە، بۆ دۆخێک بەکاردێت کە هەموو کەسێک ملکەچی بێت و هیچی پێنەکرێت. [1]