مردن بۆ ژیانە، نەک ژیان بۆ مردن.
ژیان و مردن قسەوباسی لەمێژینەی مرۆڤە، کەسە ڕاستەقینەکان لەپێناوی ژیانکردندا دەمرن، واتە: هەموو هەوڵ و تەقەلایەک دەدەن بۆ ئەوەی سەربەرزانە بژین، نەک ژیانێکی سەرشۆڕانە و ترسنۆکانە، مەبەست لەوەیە مرۆڤی ئازا بە مردن ڕازی دەبێت، لەپێناوی ژیانێکی شکۆمەندانەدا. [1]