مردن لە ڕەگی بناگوێ نزیکترە.
ڕەگی پەناگوێ شادەمارێکی سەرەکیی جەستەیە و بە ملدا تێدەپەڕێت، لە کوردەواردا دەوترێت: مردن ئان و ساتی بۆ نییە، وەک ڕەگی پەناگوێ لە مرۆڤەوە نزیکە، کەی هات دێت، مەبەست لەوەیە کەسی دەوڵەمەند یان هەژار لە ژیانکردندا پێویست ناکات دڵی لەخۆی دابمێنێت، چونکە ڕۆژێک دێت و مردن دەبێتە میوانی. [1]