مردن کەری هەقارە
لە هەموو دەرکە و شارە
مردن لەکارکەوتنی هەتاهەتایی کۆی ئەندامانی جەستەیە، هەقار: چۆڵ و دەشت (فەرهەنگی شێخانی)، مرۆڤ چۆن لەدایکدەبێت و کاتێکی دیاریکراو دەژیی، لەهەر پێگەیەکی کۆمەڵایەتی و لەهەر جێگەیەک بێت، ڕۆژێک دێت و دەمرێت و کۆتایی دێت. مەبەست لەوەیە کە مردن لە دەشتودەر یان هەر جێگەیەک بێت، یەخەی هەموو کەسێک دەگرێت، ئیتر زوو یان درەنگ. [1]