مردن هەموو بازاڕێ کۆتا ئەکا.
مردن لەکارکەوتنی هەتاهەتایی کۆی ئەندامانی جەستەیە، واتە: کەسێک کە لە ژیاندا نەما و کۆتایی هات، کورد دەڵێت: شەیتان دەستی لێهەڵدەگرێت، واتە: پێویستە کەس باسی نەکات و وازی لێبهێنرێت، مەبەست لەوەیە مردن کۆتایی بە جەستەی ژیانی کەسێک دەهێنێت و دەیخاتە دنیای بیرەوەرییەوە. [1]