مردن و مان، ئابتەبای داهوت.
ئابتەبا: پێکەوەبوون. مرۆڤ بوونەوەرێکی کۆمەڵایەتییە، بەکۆمەڵ دەژی، بەڵام هەندێک کەس سرووشتی وایە کە لە هەموو شتێکدا خۆی جیادەکاتەوە و بەشداری نەریت و مەراسیمە کۆمەڵایەتییەکان ناکات، مەبەست لەوەیە مردن و ژیانی بە کۆمەڵ وەک شایی و خۆشیی وایە. واتە: لە شتی گشتیدا لەگەڵ خەڵک بە. [1]