مردووی ناوەجاخ، گوو دەکاتە کفن.
ناوەجاخ: مەبەست لە ناکەسە. کفن: مەبەست لەو پەڕۆ خامە سپییەیە کە لە جەستەی کەسی مردووەوە دەپێچرێت، پێش ئەوەی بخرێتە ناو گۆڕ. بە خزم و کەسێکی نزیک دەوترێت کە ڕۆژ تا ئێوارە بەپۆشتەوپەرداخی خزمەت بکرێت کەچی لەباتی قازانج لە سەرەمەرگیشدا بێت، زیانی بە خانەخوێکەی بگەیەنێت. [1]