=KTML_Bold=مانای کوردزاگ چییە؟ دەستەی کوردزاگ چ ئامانجێکی هەیە؟=KTML_End=
دەستەی کوردزاگ دەستەیەکی نەتەوەییە کە هەوڵ بۆ یەکڕیزی و یەکبوونی کورد دەدات، ئامانجی دامەزراندنی دەستەی کوردزاگ لەلایەن لاوانی کوردەوە بۆ وشیارکردنەوە و چاوکردنەوەی تاکی کوردە بۆ ئەوەی لە مێژوو و ئێستا و داهاتووی خۆیان تێبگەن و بزانن کە مێژوو و ئێستامان چۆنە، لە دەستەی کوردزاگدا کۆمەڵێک بەشی جۆراوجۆر هەیە کە هەر ئەندامێکی کوردزاگ لە بەشێکدان و لە هەوڵدان بۆ یەکخستنی دەستەکە و گەیاندنی پەیامی کوردزاگ بەتەواوی کوردان.
=KTML_Bold=ڕوونکردنەوە لەسەر ناوی کوردزاگ و لۆگۆی کوردزاگ بۆ هاوخوێنانمان=KTML_End=
کوردزاگ لە یەکگرتنی دوو وشەدا پێکهاتووە ئەویش (کورد+زاگ) کورد بەمانای ئێمە دێت کە وەک گەلێک بوونمان هەیە، زاگ بەمانای لەدایکبوونەوە دێت و ڕەگی (زگماک-زاگماک)ە، کە تێکڕای وشەی کوردزاگ بەمانای لەدایکبوونەوەی کورد دێت، وە جگە لەمەش وردەکاری زیاتر و وشەی زاگ، ز=زیندوبوونەوەی ، ا=ازادی ، گ=گەل، کە تێکڕا دەبێتە زیندوبوونەوەی ئازادی گەل، لە هەمانکاتدا ویستومانە وردەکاری زیاتر بکەین و لۆگۆکە بگونجێنین لەگەڵ ناوی کوردزاگ، لەبەر وشەی زاگ کە بە مانای لەدایکبوونەوە دێت سوودمان لە باڵندەیەکی ئەفسانەیی وەرگرتووە بە ناوی سیمرخ، (سیمرخ: باڵندەیەکی ئەفسانەییە لە کاتی مردنیدا دەسوتێت و دواتر لە خۆڵەمێشەکەی خۆی لەدایک دەبێتەوە) هەر ئەم لەدایکبوونەوەیەشمان کردووە بە پەیامێک کە دەڵێین لە خۆڵەمێشەکانەوە لە دایک دەبینەوە، جگە لەمانەش لەلای باڵندەی سیمرخەوە سیمبولی کوردمان داناوە کە خۆرە، (خۆری 21 تیشک سیمبولی ئاڵای کوردستانە و هۆکاری ئەوەی کە خۆر بووەتە سیمبولی کورد بۆ پیرۆزی خۆر دەگەڕێتەوە کە بووەتە شتێکی پیرۆز و جوان و هۆکاری ئەوەی کە 21 تیشکە بۆ 21ی مانگی 3 دەگەڕێتەوە کە هەموو ساڵێک لە 21ی مانگی 3دا نوێبوونەوەی ساڵی کوردییە و نەورۆزە).
لەلای سەرەوە بە ئەلفبێی سۆمەریەکان نووسیومانە کوردزاگ کە وامان پێ باشبوو لەجیاتی ئەلفبێی ئێستادا ئەلفبێی سۆمەریەکان بەکاربێنین کە ئەمەش پەیامێکە بۆ مێژووی دێرینی کورد، (سۆمەریەکان خاوەن دەوڵەمەندترین ئیمپڕاتۆرییەتی سەردەمی خۆیان بوون لەڕووی ژیانکردن و ئەقڵیەت و فکر و زیرەکییەوە و کە باوباپیرانی کوردن و ئیمپڕاتۆرییەتییەکەیان لە میزۆپۆتامیادا بووە)، بازنەیەکی بەرز و نزم دەوری لۆگۆکەی داوە کە پێمان باشبوو بازنەیەکی بەرز و نزم بێت چونکە پەیامێکە بۆ بەرز و نزمی گوزەران و خاکی کورد لە کۆندا و لە ئێستاشدا، لۆگۆکە بەگشتی لە دوو ڕەنگدا بەکارهاتووە ئەوانیش ڕەش و سپین کە ئەم دوو ڕەنگەمان بەکارهێناوە بەهۆکاری ئەوەی کە ئەم دوو ڕەنگە بە یەکەوە کۆمەڵێک واتای بەرز و جوان لە خۆ دەگرن کە لە سەروو هەموو ئەوانەشەوە ئاڵای میرنشینی سۆران ڕەش و سپی بووە. [1]
Soran Othman
#12-03-2023#
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/profile.php?id=100084279853680=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کوردزاگ=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/groups/713135540308498=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: کوردزاگ2=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdzag.com/=KTML_Link_External_Between=ماڵپەڕی کوردزاگ=KTML_Link_External_End=