مریشکی ڕەش هێلکەی سپی دەکات.
لە کوردەواردا مریشکی کوردیی چەندین جۆر و ڕەنگی هەیە، هەموو مریشکێکیش هیڵکەی سپی دەکات، جا هەر ڕەنگێکی هەبێت، بەڵام ڕەنگی ڕەش ڕەنگێکی شووم و خراپە، خەڵکی بۆ ماتەم دەیپۆشن، بە کەسێکی خراپ دەوترێت بەڕێکەوت کارێکی باش بکات یان منداڵێکی باشی لێکەوتبێتەوە. [1]