مشک لە ماڵیا کلک سپی ناکا.
ئارد هاڕاوی دانەوێڵەیە بەتایبەت گەنم و جۆ، ڕەنگی سپییە، جەستەی مرۆڤ یان هەر گیانلەبەرێکی بەرکەوێت، ڕەنگی سپی دەبێت، بە کەسی هەژار و نەدار دەوترێت کە هیچ خۆراکێک لە ماڵیان نەبێت، بە تایبەتیی ئارد کە کەرەستەیەکی سەرەکی خۆراکییە. کورد دەڵێت: مشکی کوێریش خۆراک لە ماڵیدا نادۆزێتەوە. [1]