من ئاغا و تۆ ئاغا، کێ جێگەمان بۆ ڕاخا.
ئاغا: بە کەسێک دەوترێت کە دەسەڵاتداری گوندێک یان زیاتر بێت، خۆی کار نەکات بەڵام بەشێک لە دەستکەوت و داهات لە گوندییەکان بسەنێت، لە نەریتی کوردەواردا هەموو جێگەیەک گەورەیەک و بڕیاردەرێکی هەیە، واتە: دوو گەورە لە یەک جێگەدا هەبێت، ئیش ناڕوات، دوو کەس بەیەکی دەڵێن کە کەسیان خزمەتی یەکتر نەکەن. [1]