من ئەڵێم سیر، ئەو ئەڵێ پیاز.
سیر و پیاز دوو جۆر سەوزەن، بە سەلکی لە زەیدا دەڕوێن، بۆ جەستە بەکەڵکن بەڵام سیر بۆن و بەرامێکی ناخۆشی هەیە، هەر کەسێک بیخوات لەکاتی قسەکردندا دەوروبەری بێزار دەکات، دوو کەس دەیڵێن کە بەردەوام دەمەدەمێ لەسەر بابەتی هەمەجۆر بکەن و دانوویان بەیەکەوە نەکوڵێت. [1]