سەرە دەری لێ دەرناکات
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەرە دەری لێ دەرناکات)، کەسێک شارەزا و وەستا بێت دەوترێت: باش سەری لەو کارە دەردەچێت، بەپێچەوانەوە ئەگەر هیچ لە کارێک نەزانێت یان حاڵی نەبێت بەتەوسەوە پێی دەڵێن: سەرە دەرەی لێ دەرناکات.[1]