قون بە گێچەرە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (قون بە گێچەرە)، ئەو کەسانەی پڕ ئیش و کاربن یان بەگەڕ و سەربەگۆبەند بن یانیش تەشقەڵەی بە خەڵکی بکەن، هەموو ئەو کەسانەی ئەو خاسییەتانەیان هەیە پێیان دەوترێت: سەر بەگێچەڵ، هەندێکجاریش دەوترێت: قون بەگێچەڵ واتا بەدوای خۆیاندا کێشە و شەڕ و ئاژاوە درووست دەکەن.[1]