#دەڤەری گۆرانەتی لە بادینان#
نووسینی: #یاسین حەسەن محەمەد ڕەسوڵ#
چاپی دووەم، تاکە پەرتووکە کە بابەتى جۆراوجۆر لەسەر دەڤەرى گۆرانەتى لە خۆ دەگرێت بەشەکانی بریتین لە:
1- جوگرافياى دەڤەری گۆرانەتی.
2- باسی لايەنى مێژوويى و ڕووداوەکانی بەسەر ئەو دەڤەرە تێپەڕيوە.
3- پيَناسەى يەکە کارگيَرييەکانى دەڤەرى گۆرانەتى لەوانە: کەڵەک, ڕۆڤيا, دارەتوو, کەڵەکچى, زيێلکان و باشيک.
4-پيَناسەى گوندەکانى خەڵکى گۆران، ژمارەیان 165 گوند دەبێت.
5- (شەڕی گۆگامیڵا) شەڕی دوو ئیمپراتۆریەتی فارسی و یۆنانی لە دەڤەری کۆرانەتی لە 331 پ. ز ڕوویدابوو.
6- هۆز و تيرە و بەرەبابەکان و عەشيرەتەکانی گۆرانان، عەشیرەتەکانی دەوروبەر تێدا باس کرايە.
7- پێناسەی گۆران، شرۆڤەکردنی وشەی گۆران و زمان و ئاينى گۆران تێدا هاتووە.
8-لايەنى کۆمەڵايەتى پێناسەى ناوداران: کەسايەتییەکان، مەلاى ئاينی و ڕۆشنبيرانى دەڤەرى گۆرانەتى لە خۆدەگريت.
9-شوێنەوارە مێژوويەکانی دەڤەری کۆرانەتی تێدا هەیە.
10-بابەتە فۆلکڵۆریەکان ( لاوک، پەندی پێشینیان، مەتەڵ، خواردنی کوردەواری)باس کرایە.
11- ساڵنامەی کوردەواری تایبەت بە دەڤەری گۆرانەتی لە خۆ دەگرێت.
12-کشتوکاڵ، بازرگانی، ئاژەڵداری ، تێدا باس کرايە.
بە ئوميَدم ئەم پەرتووکە ببێتە فەرهەنگێکى پچووکی پێناسەی دەڤەری گۆرانەتیی.
هەروەها ناساندنى دەڤەرى گۆرانەتى.
[1]