لەبەر دەوی ڕاستبۆوە
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (لەبەر دەوی ڕاستبۆوه)، ڕاست بوونەوە لە بەردەمی کەسێک، هەندێکجار جوتیارێک لە ئاواییەکی کوردستان ڕووبەڕووی ئاغا و دەرەبەگی خوێنمژ دەبوویەوە، ڕوو بەڕوو قسەی کەمی نەدەکرد و بارانگژی دەبووەوە بە ئیدیۆمەوە بەو حاڵەتە دەوترا: (لەبەر دەوی ڕاستبۆوە).[1]