پڕی ناو زگی قسەیه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (پڕی ناو زگی قسەیه)، هەندێکجار منداڵێک تازە فێرە قسەکردن و زمان پژان بێت و زۆر حەزی لە قسان بێت، یان مرۆڤێکی ئاوەدان و خۆش مەشڕەب یان کەسێک زۆری قسە پێ بێت، پێی دەوترێت: پڕی ناو زگی قسەیه.[1]