سەری لێ ئەستوور بووە
واتا: سەری ئاوساوە.
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (سەری لێ ئەستوور بووە)، کەسێک دڵی هەڵسوکەوتی کەسێک نەگرێت و بەهۆی هۆکارێکیشەوە نەتوانێت ئەو بارەی چاک بکات، تەنیا خەم و خەفت و داخی لێ دەخوات بەمەش سەری لێی ئەستوور دەبێت بۆیە دەوترێت: سەری لێ ئەستوور بووە.[1]