کێ بەزار و دەوە، گەوەرەی گوندی ئەوه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (کێ بەزار و دەوە، گەوەرەی گوندی ئەوه)، ئەوەی قسەزان و بەدەم و پل و زۆر بڵێ و زمان لووس و شیرین بێت، هەر ئەو لە ئاوایی و لادێدا سینگ لەپێش و خۆڕەپێشکەر و بەرچاو و دیار دەبێت بۆیە وتراوە: کێ بەزار و دەوە، گەوەرەی گوندی ئەوه.[1]