مێوژە ڕەشکە، هەرچەند ڕەشە بەڵام خۆشە.
مێوژە ڕەشکە: مێوژ مەبەست لە ترێی لەبەر هەتاو وشککراوە (فەرهەنگی خاڵ)، لە کوردەواردا مێوژ چەند جۆرێکی هەیە وەک ڕەشە یان سوورکە. لە ژیاندا جوانی و ناشرینیی شتەکان لە چاوی مرۆڤەکانەوە ئەندازە دەکرێت، مەبەست لەوەیە کەسێک بە شتێکی ناشرین دەڵێت کە خۆی حەزی لێبکات. [1]