نان بە تەمای چەلاوی خەڵک، لە قاپ مەگوشە.
چەلاو: شلەی ئاوی مریشکی کوڵاو (گۆشتاو)، لە کوردەواردا تێگوشە بە ئاوی فڕوجاو و نان دەکرێت، واتە: مرۆڤ نابێت بەردەوام چاوەڕێی کاسە و کەوچکی دراوسێ بێت، نانی بۆ بهێنن، ئەوەی هەموو ئێوارەیەک چاوەڕوان بێت، دەبێت نانی وشک بخوات. مەبەست لەوەیە کە بەتەمای هیچ کەسێک دەست مەدەرە هیچ کارێک، تەنیا پشت بەخۆت ببەستە، بۆ ئەوەی تووسی پاشەکشە و شکست نەبیت. [1]