ناونیشانی پەرتووک: $سەید قوتب پەڕگیری هەمیشەیی$
ناوی نووسەر: #محەمەد هەریری#
چاپی ئەلەکترۆنی
ساڵی چاپ: 2024
ژمارەی چاپ: یەکەم
$کوورتەیەک$
سەید قوتب تا ئەمڕۆش زیندووە لەناو ئیسلامییە سیاسییەکان و ئیخوان، ئیخوان لە ڕووکەش جاروبار وا نیشان دەدەن کە پەیڕەو لە بیروڕایە تووندەکانی سەید قوتب ناکەن، بەڵام لەناوخۆدا هێشتا هەر قارەمانی پلە یەک و مولهیم و سرووشبەخشیانە.
بەڕای من هێشتا سەید قوتب نەمردووە، چونکە ئەمڕۆ هەزاران ئیسلامی بیری جیهادی سەید قوتب ئیلهامبەخشیانە، سەدان حزب و گرووپی ئیسلامی لە جیهان پەیڕەو لە بنەما ئسوڵییەکانی سەید قوتب دەکەن. هێشتا ئیخوان کە بانگەشەی میانڕەوی دەکات، نەیتوانیوە بیروڕاکان و جیهانبینی پڕ لە کێشەی سەید قوتب تێپیەڕێنێ، جا چۆن حیزب و گرووپەکانی تر دەتوانن تێیپەڕێنن؟!
ئەو چەند لاپەڕەی بەردەستت خوێندنەوەیەکی کوردییە بۆ فیکر وبیری سەید قوتب، کە چڕکراوەی دەیان پەرتووک و سەدان وتارە، ویستم کچان و کوڕانی نیشتمان سوودی لێ ببینن، ببێتە سەرەتایەک بۆ خۆ ناسین و خەڵک ناسین، تا هیچیتر چەواشە نەکرێین بە بانگەوازی چەواشەکاران لەژێر پەرەدەی عاتیفی دینیدا. دەتوانم بڵێم ئەوە یەکەم پەرتووکە کە لەسەر سەید قوتب بە کوردی و بە درێژی نووسرابێ، چونکە نێوەندی کوردی تا ئێستا هەر وەرگێڕی بەرهەمەکانی قوتب بووە، نەک خوێندنەوەی سەید قوتب.
هیوادارم سوودی هەبێت
[1]