ڕۆڵی مەلکیشییەکان لە دەوڵەتی ئەیووبی
نووسینی: حسێن بڵباس (Hussain Bilbas)
حسێن حەبیب بەگ بڵباس
بڵباس لە شەڕی عوسمانی و سەفەوی ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەی هەبووە لەنێوان ئەم دوو هێزەدا، پشتگیری هەر بەرەیەکی کردبا سەرکەووتن بۆ ئەو دەبوو، لە شەڕی چاڵدێران بەشێکی بڵباسان لایەنگری سەفەوییەکان بوون بەڵام کە لە بەرەی سەفەوی کشانەوە عوسمانییەکان توانیان زۆر بە ئاسانی سەرکەوتن بەدەست بهێنن، ( باشترین بەڵگە بۆ ئەم بابەتە نامەی سوڵتان بایەزیدی دووەمی عوسمانی کە بۆ پاشا حاجی ڕۆستەم بەگی مەلکیشی بڵباس ناردوویەتی و هەروەها پەرتووکی شەرەفنامەیە).
لە دوای شەڕی چاڵدێران بڵباس بووە هاوپەیمانی عوسمانی بەڵام لە هەمان کاتدا سەربەخۆیی خۆی پاراستبوو بەرانبەر بە عوسمانی.
لە دوای ساڵی 1514ز. بڵباس بووە دوژمنی سەرسەختی سەفەوی و سێ جار شەڕی سەفەوییەکانیان کردووە بە تەنیا.
لەو سەردەمەدا بڵباسەکان چەند حکومەتێکی سەربەخۆیان هەبووە دوو لەو حکومەتانە: یەکەم (شانشینی بەدلیس ئەم شانشینە لەلایەن میرانی ڕۆژەکی (بڵباس) دامەزاوە کە زۆربەی کات سەربەخۆ بووە و پارەی تایبەتیی خۆی هەبووە، باوە گەورەی پاشا و میرانی بەدلیس پاشا شەرەف بەگ هەزەبانی بووە).
دووەم: (شانشینی مەلکیشی یەکێکە لە شانشینەکانە گەورە و بەهێزەکانی کوردستان کە بە شانشینی (کوردستان) ناسراوو بوو و پایتەختەکەی شاری (چەمشگزەک-دێرسیم) بووە لە باکووری کوردستان، ئەم شانشیینە لەلایەن میرانی مەلکیشی (بڵباس) دامەزراوە.
#دەرسیم# یاخود دێرسیم شارێکی مێژوویی کوردە و لەژێر دەسەڵاتی هەزەبانی-کوردیان، بووە، لە دەوروبەری ساڵی (1070)زایینی پاشا مەلکیشۆ هەزەبانی توانی سنووری شانشینەکە فراوانتر بکات کە پێک هاتبوو لە (34) قەڵا و (16) شار. پاشایانی مەلکیشی لە هۆزی بڵباسن سەر بە ئێڵی گەورەی هەزەبانی، پاشا (مەلکیشۆ بڵباس) نەوەی پاشا (ابوالهیجا موسک کوڕی پاشا چەکۆی هەزەبانی) ئەم شانشینەی فراوانتر کردووە و کوڕ و نەوەکانی هەمیشە وڵاتەکەیان بە سەربەخۆیی ڕاگرتووە و پارەی تایبەتیی خۆیان هەبووە.
بڵباس بە سەرکردایەتی پاشا پیر حسێن بەگ مەلکیشی بڵباس و پاشا شەرەف بەگ ڕۆژەکی بڵباس کە پێشتر #هەولێر#یان لە سەفەوییەکان گرتبوو سێ جار چوون بۆ هاوکاری میر سەیید فەرمانڕەوای #سۆران#، و میر یوسف بەگ میری #ورمێ# کە بە غازی قران ناوبانگی دەرکردبوو و هەروەها بۆ لای ئیسکەندەر بەگ لە برادۆست. لە ڕاستیدا لە یەکێک لەم سێ شەڕەدا خودی شا ئیسماعیلی سەفەوی لەگەڵ سوپاکەیدا هات، و لە هەر سێ خول دۆڕابوو و گەڕابووەوە دواوە.
دیسان دواتر لە دەوروبەری نووسەیبین، سەفەوییەکان لە شەڕی گەورەدا لە شوێنێکدا بە ناوی کۆچ هەسار، لە ساڵی 1516ز، خۆیان کۆکردەووە و مەبەستیان تۆڵەکردنەوە بوو لەو شکەستەی تووشیان ببوو لە شەڕی چاڵدێران، ئەم شەڕە شەڕێکی یەکلاکەرەوە بوو لەنێوان سەفەوی و عوسمانی، لەم شەڕەدا بڵباس بوونە دوو بەش بەشێک بەشداری بکەن لەگەڵ میرانی دیکەی کورد بەشێک بێ لایەن بن، سوپای بڵباسان نزیکەی (80) هەزار سەرباز بوون بەشێکیان بەشداری ئەم شەڕەیان نەکرد ئەم بەشداری نەکردنەش بۆ ماوەیەکی کاتی بوو.
سوپای عوسمانی بۆ دوو دەستە دابەش ببوو دەستی ڕاست لە سەربازانی عوسمانی پێک هاتبوو و دەستی چەپ لە جەنگاورە کوردەکان، شەڕ دەستی پێ کرد و ڕووبەڕوو هاتنەوە، وەک هەور تێکەڵاو بوون لەگەڵ دەریای ڕژاو و ڕەشەبایەکی ژاوەژاو، لەو شەڕە خوێناوییەدا، ئەو گرووپەی کە یەکەمجار شەڕی داگیرساند، سوپای بڵباس بوو، لە کاتی جەنگدا هێزەکانی لای چەپ زۆر کەم نیشان دەدا و خەریک بوو دوچاری شکەست ببن، چونکە ستەمکاری بەربەری قەزلباشە سەفەوییەکان بە هێزێکی زۆر هێرشیان کرد، هەواڵ گەیشتە ئەو بەشە زۆرەی بڵباسان کە بەشداری شەڕیان نەکردبوو کە سوپای کورد و جەنگاوەرانی بڵباس خەریکە بە یەکجاری بشکێن بۆیە بەپەلە ئەو بەشەی بڵباسان کە بەشداری شەڕیان نەکربوو بە سەرکردایەتی پاشا پیر حسێن بەگی مەلکیشی بڵباس بە سوپاکەیەوە هاتە یارمەتیی کوردان و ئەمیرەکانی کوردستانی بەجێ نەهێشت، و سەرکەوتنێکی گەورە تۆمار کرا بەسەر سەفەوی، لێرەدا بۆمان ڕوون دەبێتەوە کە بەڕاستی بڵباس ڕۆڵێکی یەکلاکەرەوەیان هەبووە لەنێوان زلهێزەکانی دەوربەریان و خاوەنی هێزێکی گەورە بوونە.
=KTML_Bold=سەرچاوەکان:=KTML_End=
1-شەرەف نامەی شەرەف خانی بەدلیسی
2-مێژووی دەرسیم د. نووری دێرسیمی
3-ڤیلادمێر مینۆرسکی
4-تاریخ اربل، ابو الهيجاء الهذباني
5-حسين ملکيشاني بلباس
6-امين زکي بک
7-صبح الاعشی
[1]