ئەگەر خودا بدا دەمێ، دێرێش دەخەمە سەر هەرشەمێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر خودا بدا دەمێ، دێرێش دەخەمە سەر هەرشەمێ)، دێر و هەرشەم شوێن و پەرستگای جووەکانی کوردستان بووە، دێر بۆ کڵێسا و کڵێسەی کریستانەکانیش بەکاردەهێنرێت، دێر و هەرشەم دوو گوندی کوردستانن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: ئەگەر خودا بدا دەمێ، دێرێش دەخەمە سەر هەرشەمێ، واتە کارێکی گەورە ئەنجام دەدەم.[1]