ئەگەر ئەمن سەرۆک بام
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
هەرچەندە نە بەخەو نە بە خەیاڵیش بیر لەوە ناکەمەوە ڕۆژەک لەرۆژان ببمە سەرۆکی ئەو هەرێمە. بەس فەڕەزەن فەڕەزەن وەکی زەمانی قەدیم بازەکیان هەرداو لەو هەموو خەرکەی وراتەکەم هات لەسەر شانی من نیشت و بووم بە سەرۆکی هەربژێردراوی تەیرەکە. دەزانن چمدەکرد:
- هەر لەگەر سوێند خواردنی یاسایی یەک مەفرەزە شوڕتەم دەنارد قفڵەکی گەورە لەبینای وەزارەتی کارەبا بدەن و کارمەندەکانیشی ڕەوانەی مارەکانیان بکەنەوە، ئەمریکاش تەداخولی بکردبایە، جڕتەکم لۆ دەکێشا و قەت نەمدەهێشت بیکەنەوە. ئاخر زۆر لەو وەزارەتە پڕم داخیان لەدرم دەرناچی هەتا مردن.
- دوای تەسفیەکردنی وەزارەتی کارەبا، هەموو نەوعە باجەکەم لەسەر دوکاندار و کاسبکارانی شارەکەم هەردەگرت. بەشی ئەوانیشم دەخەمە سەر و گێلاکی خاوەن کۆمپانیا زەبەڵاحەکانەوە؟!.
- دەستم بەسەر هەموو خەستەخانە ئەهلیەکاندا دادەگرت، هەرچی عەمەلیاتەکی تێدا بکرێ نابی لەسیعری دوو کیلۆ تەماتەی تێپەڕی!. نرخی فەحسی دختۆریشم دەکردە پێنج هەزار، فەحسی موختەبەر و ئەشیعەشم دەکردە دوو هەزار دینار. هەر کەسەک لەوانە ڕازی نەبایە سواری لۆریم دەکردن و فرێم دەدانە پشت حدودی ئێران.
- هەر کۆمپانیایەک، دەرمانی ئێکسپایەری بهینابایە هەرێم، هەموو دەرمانەکەم دەرخواردی خۆی و مندارەکانیم دەدا. ئەوەی خواردنی ماوە بەسەرچووشی هێنابایە لەناو فەردەیەکی سەرداپۆشراو بە خۆی و خواردەمەنییەکانی دەناردەوە باوەشی ئەو وراتەی لێی هینایە.
- هەر بەنزینخانەیەک بەنزینی بە گران بفرۆشتبایە، هەر لەپێش بەنزیخانەکەی یەک دەبە بەنزینم بەسەری دادەکرد وشقاتەیەکم لێدەدا.
- هەر غاز فرۆشەک سیعری غازی گران کردبا، پێش هەموو شتەکی گۆرانی (خوایە وەتەن ئاواکەی) تەسجیلەکەیم دەگۆڕی و دەمکردە (شەریفە باوکەڕۆ) لەناو هەموو کۆڵانەکانی شاردا دەمگێڕا خەرکی پێی پێبکەنن.
- هەر مۆزەفەک بەرتیلی وەرگرتبا، سەر و سمێر و ڕێشم دەتراشی و مەنجەرەک ماستیشم پێدا دەکرد و دەبایە سێ ڕۆژ لەپێش دەرکەی دائیرەکەی خۆی بە سەراوقوونی هەربواسرێ.
- هەرچى کچە مۆدیلی تەلەفزیۆن و ئەنستگرام و فەیسبووک هەیە، هەموویانم دەهێنایە سەر تەلەفزیۆن و لەپێشدا دەرزییەکم لەگووپە خرەکانیان دەدا و فشم دەکردنەوە، ئەوجا سەری هەر هەموویانیشم دەتراشی و دەمناردنەوە ئەو شار و وراتانەی لێوەی هاتینە.
- هەرچی عارەب و مارەبی شارەکانی کوردستان هەیە بە خۆیان و مەتعەمی پاچە و کەباب و فەلافل-ەکانیانەوە بەلۆری ئاودیوی پشت پردێم دەکردن.
- قانونی ( من أین لک هذا)م تەتبیق دەرکرد، هەرچی مەسئولەک بە گەندەڵی دەورەمەندبوایە، هەموویانم لەساحەی تۆپانی خڕ دەکردەوە میللەت بە دەستی خۆیان بەردبارانیان بکەن.
لە دوای ئەوەی ئەو هەموو ئیجرائاتانەم دەکرد، ئەوجا ئیستقالەکەم دەنووسی و دەگەڕامەوە مارێ بەئیسراحەت پشییە خەوەکەم دەکرد.[1]
باقی وەسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!