حاڵی من خاسە بەقوربان، نامەکانت ها لەکوێ؟
چاوەڕێتم وەک هەمیشە قەولەکانت ها لەکوێ؟
پێکەنینت وەک شەماڵە باخی دڵ ئاوان ئەکا
ئەم بەهارە چۆن نەهاتی لێوەکانت ها لەکوێ؟
حاڵی من تافێ ئەزانێ وا خەریکە وشکەبێ
پەنجەکانم وێڵن ئەمشەو، زۆڵفەکانت ها لەکوێ؟
سەد چلەم کێشا لە بۆ تۆ ئەی هەناسەی ئاخرم
ڕۆحی من ھێزی نەماگە دەستەکانت ها لەکوێ؟
خۆت وتوو هەر چاوەڕێمی تا لە غوربەت دێمەوە
من خەریکم تێم عەزیزم چاوەکانت هانەکوێ؟
من گلە ناکەم لە تۆ ئەی هاونشینی وێنەکەم
چۆن دڵو تێ لێم نەپرسی شیعرەکانت هان لە کوێ؟
=KTML_Link_External_Begin=https://www.kurdipedia.org/docviewer.aspx?id=571978&document=0001.mp4=KTML_Link_External_Between=کلیک بکە بۆ بیستنی حاڵی من خاسە=KTML_Link_External_End=
هۆنراوە: شەهرام قەدیمی
وتنی: #نەجمەدینی غوڵامی#
[1]