دیمەنە لەبیرنەکراوەکانى کەسایەتییەکانى #هەولێر#
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لەم سەردەمە نەگریسەدا بوون بەکەسایەتى و دەرکەوتن لەناو کۆمەڵگەدا، پێویستى بەچەند مەرجێکى کەمەوە هەیە.. یان دەوڵەمەندێکى گەورە بیت، ئەویش نەک بە کاسبى و ڕەنج و عارەقەى نێوچەوان، بەڵکوو بە زۆرترین دزى و گەندەڵى لەماڵى میللەت!.. یانیش دەسەڵاتدارێکى زاڵم بیت زۆرترین زوڵم و تەعەدات لەخەڵک کردبى.. بەمەش ناو دەردەکەى و دەبیتە کەسێکى دیار..
لەسەردەمى ئاڵتونیدا بوون بەکەسایەتى وەکو زەمەنەکە سادە و ساکار بوو، خەڵکى زۆر سادە دەبوونە ڕەمزێکى گەورەى شار، پێش هەموشیان شێتەکانى سەر جادە، کە هەتا کۆتایى جیلە ئاڵتونییەکە لە هزر و مێشکیاندا وێنەکانیان دێن دەچن و قەت لەبیر ناکرین، چونکە ئەوانەش وەکوو قەڵا و منارە بەشێک بوون لە مێژووى هەولێر.. هەندێ کەسایەتیش هەبوون بە دیمەنەکانیان دەناسرانەوە و دەبوون بەکەسایەتى بەهێزى شار، لێرەدا بەشێک لەو کەسایەتییانە دەخەمەروو کە بەهۆى شکڵ و ئاکار و جلکوبەرگیان ببوونە رەمزە جوان و دیارەکانى شارى هەولێر لەوانەش:
-سمێلە سوڵتانییەکەى سەنعان ئاغاى قەساب.
-تەڕبوشە سۆرەکەى سەرى ڕەشاد ئەفەندى قازى.
-مشکى مام سەلیم قاقاى گەورە کەسایەتى هەولێر.
-عەینەکە ئەستوورەکەى چاوى جەودەت ئەحمەد ناجى.
-کراسە سپى و شۆڕەکەى مەحمود زامدارى نەمر.
-شیشە درێژەکەى دەستى هەیاسە شێت.
-کاسکێتەکەى شاعیر ڕۆستەم باجەلان.
-مەنجەڵى خواردنى ڕۆژانەى حەمە شێت.
-عارەبانە دوو تایەکەى مەمەد.
-دیشداشە خەت خەتەکە و زەمبیلەکەى دەستى کسۆک.
-دەموچاوە خرپنەکانى فاروقى سەید حەسەن.
-کامێرا و فلاشەکەى دەستى ئەبوو سەباح.
-تەسبیحەکەى دەستى بەرخۆکە.
-جەمەدانیە سپییەکى حاجى سەعدى تورشیفرۆش.
-ڕەسمى ستالینى سەر سینگى مام ساڵح گێسکفرۆش.
-کەشیدە سەوزەکە و شمشێرەکەى دەستى سەید محێدین.
-عەزەڵاتە ئەستوورەکانى قۆڵى موحسینە کۆر.
-سیدارەکەى سەرى مام خدر وادى.
-کڵاوە سپییەکەى سەرى یونس خەتات.
-تەڕبوش و عەینەکەى ئەلسباغ ئەلموئەدەب.
-پێچەى خەپەنگى ژنە قەراتییەکان.[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!