سەهرەى منداران
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
لەو ڕۆژانە ئەو ئایپاد و پۆپجى و تەڕەماشخایە، وایان لەمندارى کردیە هەتا دەرەنگانى شەو نەنون. مندارى وا هەیە هێشتا حەفازەکەى پێوەیە کەچى قیت و قۆز بەرامبەرت دادەنیشى هەتا سەعات دووى شەو ناچتە سەر جێیەکەى!. لەزەمانى مەدا مندار حەددى چ بوو هەتا سەعات نۆى شەو بەخەبەر بیتن. کوڕیش هەتا عومرى نەگەیشتبایە 15 و 16 سارى لۆى نەبوو لەدواى مەغریب لەدەرێ بیتن. کچیش ئەسڵەن مەمنوع بوو هەر بچتە دەرێش! شتەک نەبوو ناوى مانەوەى کچ و کوڕان بى لەدەرێى مارەکەیان پاش مەغریبان، ئەوەى لەدەرێش بایە دەبایە پێش دونیا تاریک بوون بگەڕێتەوە مارەکەى ئەگەر نا دەقەوما!.
ئەوەش تەبعەن هەمووى عیلاقەى بە ئەخلاق و داب و نەریتى کۆمەڵگەوە هەبوو، خەرکى شەڕەف و نامووسى خۆى دەپاراست، ئەوەش هیچ عیلاقەى بە فەقیرى و دەورەمەندى و پلەوپایەى خەرکەوە نەبوو، هەمووى وەکى یەک بوون عادەتەکە وەها بوو، مندار حدودى خۆى هەبوو بەپێى تەمەنەکەیەوە.
لێرەدا حەز دەکەم چیرۆکەکى کۆنى نووسەرى گەورەى تورک عەزیز نەسین باسبکەم کە لەسارانى حەفتایەکاندا خیندیتمەوە دەرێ:
ژن و پیاوەک کوڕەک و کچەکیان هەبوو. وەکى مندارى زەمانەکەى مەحدودیان لۆ داندرابوو، کچ نەدەبایە بچتە دەرێ، کوڕیش نەدەبوو لەدواى مەغریبان لەدەرێ بى. ڕۆژەکیان کوڕەکە سەعاتەک پاش مەغریب دەگەڕێتەوە. بابەکە دەیکاتە هەراو دونیاى بەسەروەردەدا چونکى تاخیر بووە. ژنەکەى پێى دەرێ دەى دەى، چ بووە پیاوەکە، خۆ دونیا کاول نەبوو سەعاتەک تاخیر بوو. بابەکە وازى لێ دەینى. پاش چەند ڕۆژەکى کوڕەکە سێ سەعات لەدواى مەغریبان تاخیر دێتەوە. دیسان بابى دەیکاتە هەرا، ئەو جارەش ژنەکە دێتە قسە و پێ دەرێ وازى لێبینە، گەنجە و لەگەر برادەرانى بووە. پاش چەند ڕۆژەکى کوڕەکە شەویش نایەتەوە. بابەکە دەیکاتە ڕۆژى قییامەت، ژنە دێتە پێشى و دەرێ ئەوە لۆ وەها شێت بووى، کوڕە و دەچتە لاى برادەرانى خۆ پشیلە نایخوا. بابى وسکت دەبى. ئەوجارە کچەکەى عەینەن بەزمى کوڕەکەى دەکا و تاخیر دێتەوە. دیسان ژنە دەرێ لەکن دەستە خوشکەکانى بووە خۆ جەریمەى نەکردیە. دوایى کچەش شەوان نایەتەوە، ژنە دەرێ وازى لێبینە با دونیا ببینى. پاش ماوەیەک ژنەش فێرى دەرێ دەبى و لە گازینۆکان قومارى دەکا، ئەویش شەوان نایەتەوە. کابرا لەویش بێدەنگى دەکا. پاش ماوەیەک ژنە بەمێردەکەى دەرێ کابرا ئەمن هەموو شەوەک دەچمە گازینۆ و کۆمەرەک پارە لەقومارى سەرف دەکەم، با قومارچییەکان بێنمە مارێ ئەتوو بڕۆ لە ژوورى سەرێ بنوو!. ژنە مارەکەى دەکاتە قومارخانە!. پاش ماوەیەک ژنە بەمێردەکەى دەرێ ئەرێ کابرا ئەمە هەموو شەوەک قومارى دەکەین لۆ مەشرووب خواردنى دەبى بچینە دەرێ، با لەسبەینێوە مەشرووبەکەش بینین و ئیدى ئیشمان بە دەرێش نامینێ. ئیدى شەوان قومار و مەشرووبیش دەخورێ و کابراش لەقاتى سەرێ خەوى لێکەتییە. پاش ماوەیەک کوڕەکە برادەرەکانى خۆى دەینیتە مارێ کچەکەش دەستە خوشکەکانى و تیپى مۆسیقاش دەینن و مارەکەیان دەبتە مەلها!. کابراش هەر لەقاتى سەرەوە تەماشاى ژنەکەى دەکا کە قومى لەپێکى عارەق دەدا و وەرقەى قوماریشى بەدەستەوەیە و کوڕ و کچەکەشى خەریکى سەما و ڕەقسن لەگەر برادەرانیان. بەخواى وەزعەکە وا بڕوا دەترسێم ئەمەش وامان لێ بێتن.. [1]
باقى وەلسەلام ..
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!