نازی دایک و باوک بە دڵ و گیانە، نازی بێ لەوان، بەنووکی زوانە.
دایک و باوک نازی جگەرگۆشەکانیان بە دڵ دەردەبڕن، چونکە لە گۆشت و خوێنی خۆیان هاتوونەتەدەر، بەڵام نازی خەڵکی تر تەنیا بە زمان دەکێشن. مەبەست لەوەیە ئەو نازەی دایک و باوک لە ناخەوەیە بۆ منداڵی دەردەبڕن، جیاوازە لەو نازەی کە بۆ خەڵکی ئاسایی دەردەبڕن. [1]