ناعیلاجیی توولەم لێدەکات بە تانجی.
ناعیلاجیی: مەبەست لە ڕەفتار و کردارێکە کە کەسێک بەناچاریی ئەنجامی بدات. توولە: تووڵە جۆرێک سەگی ڕاوە، قەبارەی بچووکە، لە ڕاودا تەنیا کاری ئەوەیە کە نێچیر لە کون دەردەهێنێت، تانجی: قەبارەی گەورەیە و لە کوردەواردا بۆ ڕاو بەکاردێت، تیژڕەوە و نێچیر زوو دەگرێت، واتە: هەندێک ڕەفتاری ناچاریی کاری بچووک گەورە پیشان دەدات. [1]