ئەگەر خودا نەیدا دەمێ، سندان لە دێرێ ئەوجا هەرشەمێ
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئەگەر خودا نەیدا دەمێ، سندان لە دێرێ ئەوجا هەرشەمێ)، دێر و هەرشەم شوێن و پەرستگای جووەکانی کوردستان بووە، دێر بۆ کڵێسا و کڵێسەی کریستانەکانیش بەکاردەهێنرێت، دێر و هەرشەم دوو گوندی کوردستانن، ئەوە بووە بە ئیدیۆم و وتراوە: ئەگەر خودا نەیدا دەمێ، سندان لە دێرێ ئەوجا هەرشەمێ، واتە ئەگەر خودایار نەبێت ناتوانرێت دێرێ و هەرشەمێ بخرێنە سەر یەک وەکوو وتراوە:# ئەگەر خودا بدا دەمێ، دێرێش دەخەمە سەر هەرشەمێ# .[1]