ئێرە جاستانە، کیستان نییه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (ئێرە جاستانە، کیستان نییه)، کیستان واتە کوێستان و زۆزان، #جاستان# گوندێکە سەربە شارەدێی #سەرگەڕان# ئەو ناوچەیە گەرمیان و گەرمەسێرە، لەڕووی بارودۆخی کەشوهەوا و بەروبوومەکانەوە جیاوازییەکی زۆر لەنێوان کوێستان و گەرمیان هەیە، ئەوەی لە کوێستانی دەست دەکەوێت لە گەرمیانێ دەست ناکەوێت بۆیە دەشتەکییەکانی دەشتی هەولێری کاکیبەکاکی لە گوندی جاستانی سەرگەڕانەوە وتویانە: ئێرە جاستانە، کیستان نییە. [1]