دەرێی جاحێری بیرەباتێیه
لە سنووری دەشتەکییەکانی #هەولێر# چەندین ئیدیۆمیان بەبن زاریدا هاتووە کە زۆر شیرین و پڕ گوزارشت و ئەزموونن وەکوو: (دەرێی جاحێری بیرەباتێیه)، هاوشێوەی ئەو ئیدیۆمە وتراوە: دەڵێی گەنجی قۆڕیتانێیە، یان کوڕی وا جوان لە کۆڕێشدا نییە، دیارە گەنج و جاحێڵی گوندی بیرەباتی بناری #قەرەچوغ# و زوورگەزراوێ دڵتەڕ و پۆشتە و جوان و شیک پۆشن بۆیە دەوترێت: دەرێی جاحێری بیرەباتێیە. [1]