نانت جۆین بێ، خوڵقت گەنمیین بێ.
خوڵق: خوو یان ئاکار (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، لە کوردەواردا لە زۆر جۆری دانەوێڵە نان درووستکراوە، بەتایبەتیی گەنم و جۆ، لە سەردەمی پێشوودا نانی جۆ تایبەت بووە بە هەژاران، نانی گەنم تایبەت بووە بە سامانداران، مەبەست لەوەیە هەر چەندە سفرە و خوان هەژارانە بێت بەڵام دەبێت خانەخوێ لەگەڵ میوان ئاکار و هەڵسوکەوتی دۆستانە بێت. [1]