نانی بە ئاو ناگا.
لە نەریتی کۆمەڵایەتیدا هەموو کەسێک تا ئەو ئاستە گوێی بۆ دەگیرێت کە پێگەی کۆمەڵایەتیی بۆ دیاریی کردووە، یان شارەزایی و لێزانینی لە بوارێکدا کە بەدەستی هێناوە، لەوە بترازێت کەس گوێی بۆ ناگرێت. بە کەسێکی هەژار و لاتی قسەزان دەوترێت کە وتن و دەربڕینەکانی لەقەدەر پێگەی کۆمەڵایەتی نەبێت. [1]