شتە خۆشەکانی منداریمان
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
ئەو جارە دەمەوێ هەندەک شتی زەمانی خۆشی منداری خۆمانتان لۆ بگێڕمەوە لۆ ئەوەی ئەو خەرکەی لەجیلی مندان هەندەک حەنینیان لۆ ئەو زەمانە هەستی وشتە خۆشەکانیان بیر بکەوتەوە، جیلی ئەوڕۆش بزانن ئەمە کوو ژیانمان بەڕێ کردیە و چمان دەخوارد و چ گەمەکمان دەکرد و حەزمان لە چى بوو.
هەر مندارەک لەزەمانی مەدا ڕۆژانەیەکی هەبوو سبەینان لەداک و بابی وەریدەگرت. ئەو ڕۆژانەیە حەسەب ئیقتیدار نەبوو وەکی ئێستا کوڕە مەسئول بەسەفتە دۆلار لەقومارخانە و مەلهەخانە سەرفبکا و منداری عالەمیش لەبەر ڕوبعە معاش نەتانی بەدری خۆی ڕۆژانەیەک وەربگری. ئەو وەختی منداری فەقیر و دەورەمەندیش یەک ڕۆژانەیان هەبوو کە زۆر کەم بوو بەس باوەڕ بکەن بەشی هەموو شتەکی دەکردین، دەزانن لۆ؟ چونکی خەرکی بەعام بەویژدان بوون خەرکیان ئیستغلال نەدەکرد، دەورەمەندەکانیش منداریان فێری ئیسراف نەدەکرد لۆیە وەکی کوڕە فەقیران ڕۆژانەیان دەدانێ.
ئەوجا با بێمە سەر ئەسلی مەسەلەکە کە ئەو ڕۆژانەیەمان بەچ دەدا؟
خواردنەکانی سەر عارەبانە (کێکی بەعەینەک، عەسەلیات، لەگلەک، سیفۆن، دەسکی فەریکەنۆک، سیچماخ، چەقەلەباوی، چوکلێتی ئەبومونیر، شەکەرات، بەداملی، ترش و شیرین، کرێمەستی، شرووب، غورابیە، بنیشتی ئەبوو سەهم، گێوژی سەر عارەبانە، مینۆ)
گەمەکانیشمان کە ڕۆژمان پێ بەسەر دەبرد (پەلیکانێ، کەلایانێ، شێروخەت، لگاو، قوماری بیستو یەک لەسەر قەبران، جەرولحەبل بەسیفۆنو کۆکا و بیبسی، چاوشارکێ، ساپ ساپانی، پێنج بەردانێ، تۆپانێ، ماروقادرمە، مورەبەعاتی دەستی، لەیلوگو چەرخوفەلەکی گێژنان، ئەسپسواری قەسابخانە کۆنەکەی کن بازاڕی نیشتمان)
بێجگە لەوانەش ڕۆژانە تەمەشای تەلەفزیۆنمان دەکرد لەئەفلام کارتۆنەوە هەتا سەلام جمهوری، ئەفلام کارتۆنی ئەو وەختیش (بەرباشاتر، جیکل و هیکل، میکی ماوس، پاپای، دواییش عەدنان و لینا و گریندایزەر و الرجل الحدیدی)
لەسینەماش عاشقی (تەڕەزان و شیتا، ماشستی و هەرقەل، مسارعون السبعە والعشرە، جانکۆ و ترێنتی و بود سبنسر، بودابۆت و نۆرمان و یزدەم، شارڵی شاپڵ و لۆریل و هاردی، عەبدولەحەلیم و فەرید ئەترەش، سەنگام و ئوم الهیند، ڕاج کۆمار و شامی کابور، فیجانتی مالا و ئاشا باریخ، زەکی مۆران و جونێد ئەرکان و ئەمەل ساین)
لە چایخانەش (تاوڵە و دۆمینە بەدیار کێشانی جغارەی لۆکس و غازی و تورکی و جمهوری و بەغدای شین و سۆر، دامەی پیرەمێردانی چایخانەی عەبۆ) جارجاریش دەچوینە ساحەی مەلعەبی لای فلکەی زەعیم و تەمەشای تۆپانی نادی شورتە و (مەمۆ خەلیل و شیرۆ خەلیلی گۆڵچی، نەجات خۆری و کانەبی حەمباڵ)
لەخیندنیش مجلەی (الموعد والشبکە، کەواکب و حەوای میسری، تەبیبوکە و تەبیب العائیلە، جەریدەی تەئاخی و سەورە و جمهوری، مجەلەی موتەفەریج و فوکاهە و قەرەندەل)
ئەوانە و هەزار شتی دی کە ڕۆژمان پێ بەسەر دەبرد.
ئەوجا پێش خواحافیزی با نوکتەیەکی خۆشتان لۆ بگێڕمەوە. سەعات شەشی ئێواران کە تەلەفزیون دەکرایەوە سەرەتا قورئان دەخیندرا، ئەوجا یەکسەر موزیعەکە دەهاتە سەر شاشە و (ئیستعرازی بەرنامەکانی ئەو ڕۆژەی دەخیندەوە) واتە ئەو بابەتانەی کە لەو ڕۆژەدا پەخش دەکرا هەمووی دەخیندەوە لە گۆرانی و بەرنامە و فلیمەکان. ئەوجا هەندەکجار فلیمەکانی شەو کە پێیان دەگۆت (فلم السهرە) حازر نەدەبوو، لۆیە موزیعەکە کە دەگەیشتە سەر فلیمی سەهرە دەیگۆت (فلم السهرە یعلن عنە فی حینە) واتە لەوەختی خۆیدا ناوەکەی ئیعلان دەکەین. ڕۆژەکیان کوڕەکی پلکم میوانمان بوو لەمارێ، کاتەکی موزیعەکە ئیستعرازی بەرنامەکانی کرد گۆتی (فلم السهرە یعلن عنە فی حینە) کوڕە پلکەکەم یەکسەر لەسەر جێی خۆی ڕاپەڕی گۆتی وەڵڵا ئەمن ئەو فلیمەم دیتییە زۆر خۆشە هەمووی شەڕە شیرە)؟![1]
باقی وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!