نانی جۆ ئەخوا و دەستی بە سابوون ئەشوا.
نانی جۆ جۆرێک نانی کەلەپووری کوردییە، لە دانەوێڵەی جۆ درووست دەکرێت و تایبەتە بە هەژاران، کەسێک نانێکی سادە و ئاسایی بخوات و هیچ چەور نەبێت، پێویستی بە دەستشتن نییە، مەبەست لە کەسێکە کە لە ڕاستیدا هەژارانە بژیی بەڵام لە ڕووکەش و لەناو خەڵکیدا خۆی بە ساماندار و دەوڵەمەند پیشان بدات. [1]