نانی ڕۆم ئەخوا و خەرج بە عەجەم ئەدا.
ڕۆم: مەبەست لە وڵاتی تورکانە (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە)، عەجەم: مەبەست لە تورکی ئازەرییە کە دەوڵەتی سەفەوییان دامەزراند (فەرهەنگی کانی)، بە کەسێک دەوترێت کە لە ماڵێکدا بێت و لەسەر خوانی کەسێک نان بخوات، بەڵام لە هەمان کاتدا کەڵکی بۆ کەسێکی تر هەبێت، خزمەتی خانەخوێ نەکات. [1]