ناونیشانی بابەت: گەرمیان.. بینایەکى کەلەپوورى دۆزرایەوە
ئامادەکردنی: #هەڵمەت بتوێنی#
گوتەبێژى شوێنەوارى #گەرمیان# ئاشکرای کرد کە بینایەکى کەلەپوورى لە سنوورى ئیدارەى گەرمیان دۆزرایەوە کە بەهۆى لافاوى ئه و دواییەوە دەرکەوتووە.
محەمەد شوێنەوارناس،گوتەبێژى شوێنەوارى گەرمیان بە (باسنیوز) ى ڕاگەیاند: ئەمڕۆ هەینى 17/5/2024، ئاگادارکراینەوە کە لەناحیەى قۆرەتووى سنوورى ئیداەى گەرمیان، خانوویەکى کەلەپوورى دۆزراوەتەوە کە بەهۆى لافاوى ئه و دواییەوە دەرکەوتووە.
گوتیشى: دوای ئاگادارکردنەوەمان لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی #کەلار# و #باوەنوور#، لێژنەیەکی بەڕێوەبەرایەتیمان بە یاوەری شوێنەوار و کەلەپووری گەرمیان، بە هاوکاری ئاسایشی قورەتوو سەردانی شوێنەکەیان کرد و لەمیانى لێکۆڵینەوەى سەرەتایى دەرکەوت کە پاشماوەکە تایبەتە بە سەردەمی ئینگلیزەکان کە لە ماوەى ساڵانى 1917 تا کۆتایى پەنجاکانى سەدەى ڕابردوو لە ناوچە ماونەتەوە.
ئەوەشی خستە روو: خانووە کەلەپوورییەکە چەند بینایەکی دیکە بەدەورووبەریەوە هەیە و لە ڕۆژانى داهاتوودا لێکۆڵینەوەى زیاترى لەبارەوە دەکەین و زانیاریى لەسەر ئاشکرا دەکەین و بۆ پاراستنیشیان پاسەوانى بۆ دادەنرێت.[1]
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!