توور و سڵقى حکومى
نووسینی: #شێرزاد شێخانی#
ئەنگۆ دەزانن حوکمەتاتى بە هەموو کەسەکى ناکرێ. دەزانن حوکمەتاتىیش پیاوى خۆى دەوێ. چونکە حوکمدارى خۆى لەخۆیدا هونەرە و زانسته. ئەوێ ساران لەعێراق دەسەراتەک هەبوو بەناوى حزبى #بەعس#ەوە، هەر چەندە دیکتاتۆر و فاشیزمیش بوو، بەرانەکینێ پیاو حەق برێ، لەمەسەلەى حوکمڕانیدا زۆر سەرکەوتوو بوو، ئێستا ئەو جەهەننەمەى لەسەر عەردى لۆمان داندرایە، ئەو ماروێرانییەى تێیدا دەژین وامان لێدەکا حەسرەت لۆ ئەوێ ڕۆژان هەرکێشین. ئەوجا وەرن با هەندەک شتتان لۆ باسکەم لەو زەمانەى بەعسەدا بەراورد بە ئەلعانەکینێ.
حوکمەتى بەعس نیزامى ئیشتراکى هەربژارد لۆ حوکمى وراتەکەمان، تەبعەن ئەو نیزامەش هەمیشە لە خزمەتى چینى فەقیر و هەژاراندایە، لەو نیزامەدا کەس نیە لەکەشکەڵانى فەلەک بیتن وەکى مەسئولانى ئێستامان، خەرکیش بەعام لەبن قوڕێ خنکابن وەکى میللەتى ئێستامان!
دەوڵەت لەو سەردەمەدا دەستى بەسەر هەموو شتەکى داگرتبوو، پیاوم دەویست برێ (ئحم) هەر لەبازرگانى گەورەوە هەتا دەگەشتە گچکەترین شت تەداخولاتى دەکرد، لەمەسلەحەتى میللەت دەستى خستبووە ناو تیجارەى مێوە و سەوزە فرۆشتنیش. ئەمن بەخۆم مۆزەف بووم لەگومرگى #سەیداوە# کە ئەو وەختى (عەلوە) دائیرەیەکى ڕەسمى بوو، لەوانەیە قەشمەریتان پێ بێ، بەران ئەوە واقیعە و حکومەت چەند دوکانەکى بەقاڵى لەگەڕەکەکانى وەکى (#ئیسکان# و #ئازادى# و #شۆڕش#) کردبووەوە بەناوى (مەعرەز) سبەینان مودیرى ئەو مەعرەزانە لەگەر گەردى بەیانیان دەهاتنە گومرگێ و لەوێ پێش هەر بەقاڵەکى باشترین و جوانترین سندوقى تەماتە و فەردە خیار و دەسکە توور و سڵقیان جیا دەکردەوە لۆ ئەوەى لەو مەعرەزانەى حکومەت بفرۆشنە هاووڵاتییانەوە!
لەبەر ئەوەى حوکمەت حوکمەت بوو هەیبەتى هەبوو، دەبایە باشترین مێوە و سەوزەکان ئەو بیفرۆشى!
لەپێش دەرکەى قەراتیش چەند دوکانەکى کردبووەوە ئەوانیشى کردبووە مەعرەز، وەکى ئەجهێزە دەقیقەکە قرتاسیە و سەعات و شتى مەکتەبى تێدا دەفرۆشت، هەتا دەمبوسیش لەوێ دەفرۆشرا!.
لە تەنیشتیشى مەعرەزەکى دى هەبوو بەناوى (شەریکەى ئەفریقى) کە ئیشى فرۆشتنى دەرنەفیس و پلایس و مەکینە و موزەخەى ئاو بوو!
لەبەرامبەر مەحکەمەش دوکانەکى دى کردبووەوە بەناوى (دار وەتەنیە) لۆ فرۆشتنى کتێب. لەنێزیک فولکەى شۆرشیش مەخزەنەکى گەورەى هەبوو بەناوى (حەدید و خەشەب) کە ئیشى فرۆشتنى تەختە و فایبەر بوو بە نەجاڕان. ئۆرۆزدیش لۆ فرۆشتنى جلک و بەرگ، دوایش سوق مەرکەزى کرایەوە کە دەیکردە سوپەرمارکێتى ئەوڕۆ ئەویش هەموو شتەکى تێدا دەفرۆشرا بەسیعرەکى هەرزانى حکومەت. حوکمەت لەو سەردەمەدا تەداخولى هەموو شتەکى بازاڕى دەکرد و نەیدەهێشت هەر کەسە و بەکەیفى گونى خۆى بازرگانى بەژیان و پێداویستى میللەتەوە بکا. لۆ پیاو هەبوو پێنج فلس بخاتە سەر سیعرى دەسکە توورەکى، ئەمنى ئیقتسادى دەیانگرت و خازوقیان تێ دەبڕى!
لۆ کەس هەبوو بەقاچاغ بەنزینى سەڕەتاناوى بینیتە بازاڕ، لەبەر چاوى خەرک بەنزینەکەیان لەقوڕگى دەنا و ئاگریان تێبەردەدا!
لۆ مەسئول هەبوو نیوەى شار بەناوى خۆى بکا و نیوەکەى تریشى شەریک بى لەگەر کۆمپانیا و دوکانداران!
کێ دەوێرا بازرگانى بە دەرمان بکا، یان بەکەیفى خۆى بچى سەتان هەزار سەیارە بینیتە بازاڕ، هەزاران مەسئولى گەورەى حیزبى بەعس لەشارەکانى کوردستان هەبوون، قەت نەماندیت یەکەکیان خاوەنى شەریکەیەک بیتن، یان عیمارەیەکى بەناو کرابى، یان شەریکەى تەلەفۆناتى هەبى.
ئەو وەختى حوکمەت بەشانو شەوکەت بوو، وەکى ئێستا نەبوو خەرکى لۆ ئاو و کارەبا بێنە سەرجادە و موزاهەڕە بکەن. ئاخر لەبەدبەختى ئەو تاریکستانەى ئێستایە ئەوەندە حەنینم هەتا لۆ ڕۆژانى ڕەشى بەعسیەکانیش هەردەستى.[1]
باقى وەلسەلام...
تێبینی: ئەم بابەتە بە ڕێنووسی سەرچاوەی ئاماژە پێکراو نووسراوە، کوردیپێدیا هیچ دەستکارییەکی نەکردووە!