نانی گاورت خوارد، ئەبێ سڵاوات لە دیداری گاور لێبدەی.
گاور: کرستیان یان باوەڕدار بە ئایینی عیسا. سڵاوات: پەسەنی پێغەمبەر بە دەنگی بەرز (فەرهەنگی هەنبانە بۆرینە). مەبەست لەوەیە مرۆڤ لە ژیاندا لە هەر کەسێک بەهرەمەند بوو، دەبێت ناوی بەباشی بەرێت. واتە: هەر کەسێک کەڵکی بۆ ژیان و بژێویت هەبوو، سوپاسگوزاری بە. [1]