گوندی ( باشووری سەروو)
*=KTML_Bold=سنووری جوگرافی گوندی باشووری سەروو:=KTML_End=
گوندێکی دەڤەری #خۆشناوەتی# یەو دەکەوێتە سنووری شارەدێی #باسرمە#، کەنزیکەی يەک کیلۆمەتر لەمەڵبەند شارەدێکە دوورە.
لە بەشی ڕۆژهەڵات شارەدێی #باسرمە# یە و لە بەشی ڕۆژاوا گوندی باشوورەی خواروو ولەلای باکوور شارۆچکەی #هەریر#;ە وە لە باشووریش گوندی ڕەزگەیە.
*=KTML_Bold=پێکهاتەی دانیشتووان:=KTML_End=
لەڕووی پێکهاتەی دانیشتووانەوە گوندی باشووری سەروو، لەعەشیرەتەکانی #خۆشناو# و #سوورچی# و هەرووتی لەو گوندە دەژین.
بەپێی ئاماری ساڵی 2009 ژمارەی دانیشتووانی 320 سەر خێزان دەبێت و 63 خێزان لەخۆ دەگرێت، وە لە ئێستادا 2016 نزیکەی 68 خێزان دەبێت لەگەڵ 344 سەر خێزانە ئەم گوندە.
*=KTML_Bold=مێژووی گوند:=KTML_End=
ئەوەی تایبەت بێت بەمێژووی گوندی باشووری سەروو، تا ئێستا ئەوەی لەبەر دەست دایە، ئەوەیە مێژووی ئەو گوندە دەگەڕێتەوە بۆ سەدەی یەکەمی کۆچی.بەپێی ئەو بەڵگانەی کە لەبەر دەست دان لەسەرەتایی سەدەی یەکەمی کۆچییەوە، دوای ئەوەی کوڕەکانی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر ) (ڕ.خ)، دێنە کوردستان ڕاستەوخۆ لەم گوندە نیشتەجێ دەبن.هەر بۆیە گوندی باشوورە بۆ یەکەم شوێن بۆ فێربوونی زانستەکانی ئایینی پیرۆزی ئیسلام لە کوردستان .بۆ سەلماندنی ئەم ڕاستییەش دەگەرێینەوە بۆ پەرتووکی (تاریخ علماؤنا في خدمەو الەعلم والدین)ی زانای خوا لێخۆش بێت (#مەلا عەبدولکەریمی مودەریس#)لە لاپەڕە 495 دەلێ
( (الباشوورة قرية في قضاء شقلاوة من أعمال أربيل أستوطنها أولادعەبدولله بن عومەربن الخطاب-رضي الله عنهم أول عصر الفتح الاسلامي، الباشوورة بيت علم وفضل ودين وأحترام، وهم أقدم أهل الحلم في العراق ﻷ جدهم اتى إلى العراق وسکن في قرية الباشوورة في عومەر بن الخطاب-رضي الله عنهم))
بەم شێوەیە بەپێی ئەم سەرچاوەیە بۆمان دەر دەکەوێت کە گوندی باشوورە ، بەدەستپێکی بڵاو بوونەوەی زانستەکانی ئایینی بیرۆزی ئیسلام دادەنرێت لە ئێراق و کوردستان لەسەر دەستی کورەکانی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر).
دەربارەی کردنەوەی حوجرەی فەقێیان و قوتابخانە ئەوەی ئێمە دەزانین هەر لە ساڵی 1940 بەدواوە حوجرەی فەقێیان لەگوندەکە بوونی هەبووە کەچەندین مامۆستا و کەسایەتی پێگەیاندووە.سەبارەت بەکردنەوەی قوتابخانە لەگوندەکەبۆ یەکەم جار لە ساڵی1978و1979 قوتابخانە لەگوندەکە کرایەوە یەکەم بەڕێوەبەریش (ڕەشید عەزیز شقڵاوەی)بوو.
*=KTML_Bold=ڕووخاندن و کاولکارییەکانی گوند=KTML_End=
ئەوەی گرینگ گوندەکە شوێن و پەناگەیەکی باوەڕ پێکراوی پێشمەرگە قارەمانەکان بوو
وە گوندی باشووری سەروو دوای دوو جار خاپوور کردن لەلایان ڕژێمی بەعسی ڕووخاوە1987 بەتەوای وێران کرا ،
*=KTML_Bold=گوند و خزمەتگوزاریی:=KTML_End=
لە ساڵی 1996 لەلایان ڕێکخراوە بیانییەکان بە هاوکاری حکومەتی هەرێم ئاوەدان کرایتەوە چەند بڕوژێکی خزمەتگوزاریی بۆ کراوە وەک ڕاکێشانی کارەبای نیشتمانی و ئاوی خواردنەوە سێ برۆژی ئاودێری و دوو جۆگەی بۆ درووستکراوە ڕێگاو بان (ڕێگای باسرمە-باشووری سەروو) بەدرێژایی6.5کم لە ساڵی 2009 قیرتاو کرایە. وقوتانخانە و مزگەوتی بۆ درستکراوە وەک زۆرەبەی گوندەکانی تر بنکەی تەندرووستی نییە .
*=KTML_Bold=ناوی گوندی باشووری سەروو:=KTML_End=
هەرچی دەربارەی ناوی باشوورە وەک مامۆستا مەلا (خالیدی فریزی) لە پەرتووکەکەی چەند زانیارێک دەربارەی ناوچەی #خۆشناوەتی# ئاماژە بەوە دەکات کە ناوی (باشوورە) لەوشەی بەشارەت هاتووە کەبەمانای مژدەی هەلکردنی چرای زانست دێت لەم گوندە پێش هەموو ناوجەکانی تری کوردستان وە بیروڕاێکی تر هەیە کە لە سەردەمی ساسانییەکان ناوی لە (داشور) هاتووە .پاش ئەمە کوڕکانی (عەبدوڵڵای کوڕی عومەر) دەچنە ماوەران لەوێ نیشتەجێ دەبن بەم شێوەیە گوندی باشوورە وەک خۆی دەمێنێتەوە.
*=KTML_Bold=سەبارەت بەبوونی دوو گوندی باشوورە:=KTML_End=
هەموو بەڵگەکان ئاماژە بەوە دەدەن ، ئێستا لەنێوان هەردوو گوند پاشماوە کەرستەکانی خانوو بەجێماوە ئیتر بە هەر هۆیەک بێت هەندێکیان بەرەو سەروە چوون ئەوانی بەرەو خوار بوونەتە دوو گوند، واتا هیچ کام لەم دوو گوندە پاش جیابوونەوە لەشوێنی پێشووی خۆی نەماوە.
*=KTML_Bold=ژيانی ئێستای گوند=KTML_End=:
خەريکی کاری کشتوکاڵی و
بەخێوکردنی ڕەزو باغ و بەخێوکردنی مەڕوماڵاتن ، بەشێکيش پێشمەرگە و فەرمانبەرن لە دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێم
*=KTML_Bold=ڕووبەری شیاو بۆ کشتوکاڵ=KTML_End=:
ڕووبەری شیاو بۆ چاندن 931 دۆنم
ڕووبەری نەشیاو بۆ چاندن 1739دۆنم
کۆی گشتی 2670دۆنم
ژمارەی کەرت29
تێکڕایی ئەو زەویانەی کەبۆ کشتوکاڵ کردن بەکاردێن بەرەبوومی کشتوکاڵی گەنم و برنج وجۆ بەپلەی یەکەم دێت.[1][2]